زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی خەڵخاڵ ڕاگوێزرا

19:50 - 5 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێڵ ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەمە، زیندانییەکی کورد به ناوی \"سەلاح شەریف زادە\" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی خەلخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێڵ ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند، ئەو زیندانییە کوردە پێشتر لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بە ١٦ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی خەلخاڵ مەحکووم و دواتر لە ئێران ڕۆیشتبووە دەرەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ١٤ی بەفرانبار بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو و نزیک بە ٨ مانگه چارەنووسی نادیاره.

سەلاح شەریف زاده، هاوینی ئەمساڵ بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

تۆمەتی ئەو زیندانییە کوردە \"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی\" بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.