حوسێن مەحموودپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

23:30 - 18 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن مەحموودپوور" کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەبدیخانەی نەغەدە کرا.

ئەم هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ١٨ مانگ بەندکران سزا دراوە کە ئەم سزایە بەپێی ماددەی ٤٤٢ بۆ ١٥ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

حوسین مەحموودپوور لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا ١٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی پیرانشار و ٢٥ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.

حوسێن مەحموودپوور لەدایکبووی ٣ی پووشپەڕی ١٣٥١ە.