بانه؛ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

23:24 - 18 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی حاجی ساڵح و خەڵکی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "گڵەسوورە"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

محەممەد قادری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.