تەقینەوەی مین گیانی مێرمنداڵێکی ١٢ساڵی ئەستاند

20:14 - 22 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوە و بە جێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە شاری شووش قوربانی بوونی مێرمنداڵێکی ١٢ ساڵەی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی ڕەشەممە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ خەڵکی شاری شووش سەر بە پاریزگای ئەهواز، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا.

هەرچەند شوناسی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە بڵاونەبووە و بەڵام ماڵپەڕی \"مین و زندگی\" لەو بارەیەوە نووسیوویەتی پاش تەقینەوەی یەکێک لە مینە بە جێماوەکان، ئەو مێرمنداڵە هەر دووڵاقی لە دەست دەدات و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی \"نیزام مافی\" بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە گیانی لە دست دا.

حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیوەست بە پەیماننامەی ئۆتاوا كە رێگریی لەبەكارهێنانی مین و چاندنی دەكات نەبووە و سەبارەت بە خاوێن كردنەوە ناوچە بە مین چێنراوەكان هەوڵێكی ئەوتۆی نەداوە