سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:44 - 30 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید شەهداد" تەمەن ٣٧ ساڵ، "عومەر حوسێنی" تەمەن ٣٠ ساڵ و "عەلی حوسێنی" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی "دێوەزناو"، سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە گوندی "دێوەزناو" و دەسبەسەریان کردوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئومید شەهداد، عەلی حوسێنی و عومەر حوسێنی