برینداربوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود

23:30 - 11 بانەمەڕ 2724

شەوی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی "پارسا حسێنی"، خەڵکی گوندی "بلبەزان" و "سەهەند"، خەڵکی گوندی "دەرەبەیان"، سەر بە پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: "ئەو دوو کۆڵبەرە مێرمنداڵە لەو ڕووداوەدا لاق، پشت و ئێسکی سمتیان بریندار بووە".

ئەو دوو کۆڵبەرە ١٦ ساڵانە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە کراون.