مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد

23:45 - 11 بانەمەڕ 2724

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران نەسیری"، کوڕی حەسەن و "قارەمان ڕەسووڵی"، کوڕی یۆسف، خەڵکی شاری گوێکتەپەی مەهاباد، هەروا لە گەرتنگەدان و لە چارەنووسی ناوبراوان زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ماوەی سێ حەفتە لەمەوبەر، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی مەهاباد راگوێزران.

ئەو سەرچاوەیە وتی: "بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی نابراوان بێئاکام ماوەتەوە".

هەروەها سۆران نەسیری ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانییارییەک لە بەردەستدا نییە.