مەهاباد؛ لاوێکی کورد پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

21:00 - 23 خاکەلێوه 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "سامان ئوەیسی"، خەڵكی مەهاباد پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢١ ساڵە لە ڕێگەی پێوەندییەکی تلفۆنییەوە بانگی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگکران، دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سامان ئوەیسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.