کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو

15:29 - 10 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهران بەهرامی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردوو و لە ئاکامدا لاقی بەسەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دۆخی جێگیر ڕاگەیەندراوە.