ئەمساڵ لە ئازەربایجانی رۆژئاوا 6200 حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ رووی داوە

19:32 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە شار و شارۆچكەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاتر لە شەش هەزار و 200 حاڵەتی پێكدادانی ماشین روویان داوە.

لێپرسراوی پۆلیسی هاتۆچۆی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە كۆنفرانسێكی خەبەریدا بە ئاماژە بە روودانی شەش هەزار و 209 حاڵەتی پێكدادانی ماشین، وتی: هەر لەو ماوەیەدا ساڵی پێشوو حەوت هەزار و 240 حاڵەت رووی داوە و ئەوەش دەری دەخات كە ئەو رووداوانە 14% كەمیان كردووە.

سەرهەنگ موجتەبا ئەمانی بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، كە ساڵی پار لە ماوەی نۆ مانگدا سێ‌ هەزار و 130 حاڵەتی رووداوی خەسارەتی روویان داوە، ئەمە لە كاتێك دایە كە ئەمساڵ هەر لەم ماوەیەدا دوو هەزار و 40 حاڵەت رووی داوە و لەم بارەشەوە 35% كەمی كردووە.

سەرهەنگ ئەمانی ئاماژەی بەوەش داوە لە ئەنجامی ئەو رووداوانە ئەمساڵ 457 حاڵەتی مەرگ و بریندار بوون هاتوونەتە ئاراوە.