ئێران پێشنیاری ساز كردنی بنكەیەكی ئەتۆمی بە بڕی 40 میلیارد دۆلاری بە رووسیە داوە

15:35 - 20 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی رووسیە رایگەیاند، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پێشنیاری ساز كردنی بنكەیەكی ئەتۆمی بە بڕی 40 میلیارد دۆڵار لەناو خاكی وڵاتەكەی بە حكوومەتی رووسیە داوە.

ماڵپەڕی دۆیچەوێلە لە زاری\"سرگئی كیریجنكو\" وە بڵاوی كردەوە، ئێمە ئەو پێشنارەی حكوومەتی ئێرانمان خستۆتە بەرنامەی كاریی خۆمان و سەرقاڵی هەڵسەنگاندن و لێكدانەوەی ئەو پێشنیارەین.

ئەو پێشنیارەی حكوومەتی ئێران لە كاتێك دایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی ریكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا ئەو حكوومەتەی بە هەوڵدان بە گەیشتن بە چەكی ئەتۆم تاوانبار كردووە.

لێپرسراوانی ئێران لەو باوەڕ ەدان، ئەو بنكە ناوكییانە تەنیا بە مەبەستی پرسی ئاشتیخوازانە و دابین كردنی بەرق درووست دەكرێن.

لەم بارەشەوە \"بان كی مۆن\" بەرپرسی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە لێپرسراوانی حكوومەتی تاران كردووە، دەبێ‌ ئاشتیخواز بوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەیان بسەلمێنن.

حكوومەتی ئێران بنكەیەكی چالاكی ئەتۆمی لە بووشێهر هەیە كە زیاتر لە 30 ساڵە درووست كراوە و لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بە یارمەتیی كارناسانی رووسی کەوتە گەڕ.