گیان لە دەستدانی دوو هەزار و 169 كەس بە هۆی مادە سڕكەرەكان/ كوردستان كەمترین پشكی هەیە

14:40 - 6 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە حەوت مانگی رابردووە هەتا ئێستا دوو هەزار و 169 هاووڵاتیی لە ئێراندا بە هۆی بەكار هێنانی مادە هۆشبەرەكانەوە گیانیان لە دەست داوە.

رێكخراوی پزیشك قانوونی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئاشكرای كردووە، ساڵی 1389 ئاماری گیان لە دەستداوانی مادە سڕكەرەكان دوو هەزار و 84 كەس بوو، كەچی ئەمساڵ ئەو رێژەیە لە سەدا چوار بەرز بوونەوەی بە خۆێەوە بینیوە.

بەپێی ئاماری ئەو رێكخراوەیە لە حەوت مانگی رابردووە هەتا ئێستا دوو هەزار 37 پیاو و 132 ژن بە هۆی بەكار هێنانی مادە سڕكەرەكانەوە گیانیان لە دەست داوە.

بە شێوەی نێوەنجی رۆژانە10 كەس بە هۆی بەكار هێنانی مادە هۆشبەرەكان لە سەرانسەری ئێراندا گیانیان لە دەست دەدەن.

پارێزگای تاران بە 595 حاڵەتی گیان لەدەست دان پلەی یەكەمی لەنێو پارێزگاكانی دیكەدا هەیە.

لەلایەكی دیكەوە پارێزگای ئیلام و كوردستان لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا بە ریز 9 ـ 6 هاولاتیی گیانیان لە دەست داوە.

ئەو دوو پارێزگایە كەمترین رێژەی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییانیان بە هۆی مادە سڕكەرەكانەوە هەیە.