گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ‌5 ساڵ دەخایەنێ‌

19:17 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە رووبارەكانی دەورووبەرەوە بۆ گۆلی ورمێ‌كە بڕیارە هەر ساڵە 650 میتر سێ‌جا ئاو بڕژێتە ناوییەوە، پێنج ساڵ دەخایەنێ‌.

جێگری عومرانیی پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا بە هەواڵدەیی \"فارس\"ی راگەیاندووە، پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ‌كە بڕیارە بە لێدانی توونێلێك كە بكرێ‌ئاوی رووباری \"گلاس\" لە رێگای بەنداوی مەهابادەوە بگوازرێتەوە بۆ ناو گۆلی ورمێ‌كە زیاتر لە حەوت هەزار میلیارد ریاڵ بوودحەی بۆ تەرخان كراوە، بەڵام هەتا پێنج ساڵ دەخایەنێ‌.

سەید جەواد مەحموودی وتیشی ئەم كارە یەكێك لە ئەركە سەركییەكانی دەزگا و بەڕێوبەرانی پارێزگایە و وتیشی: گواستنەوەی ئاو لە رێگای باكوور و باشووری پارێزگاوە بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێ‌و هەروەها رێكارەكانی زانستی و سیستمی ئاویاریی زەمینە وەرزێڕییەكان لە گرینگترین پەسند كراوەكانی گرووپی راهبوردیی ئەم پارێزگایەن.

گۆلی ورمێ‌لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی كەمتەرخەمیی ئۆرگانە پێوەندیدارەكان و هەروەها هۆكارە سروشییەكان رووی لە وشك بوون كردووە و ئەم مەسەلەیەش بووە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵكی ورمێ‌و شارەكانی دەورووبەری.

بەم بۆنەوە لە سەرەتای هاوێنی ئەمساڵ خۆپیشاندانێكی بەرین شارەكانی تەورێز و ورمَیی گرتەوە كە كوژران و بریندار بوونی خەڵكیشی لێكەوتەوە.