کۆچی هاووڵاتییانی خووزستان بە هۆی خاک و خۆڵەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران

21:04 - 9 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی ڕێژەی خۆڵبارینی زۆر لە پارێزگای خووزستان، هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو پاڕێزگایە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران کۆچ دەکەن.

هەواڵدەریی حکوومەتیی \"ئیلنا\" لە زاری یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران بڵاوی کردوەتەوە، زۆرێک لە هاووڵاتییانی دانیشتووی خووزستان بە هۆی فراوانبوونی ڕێژەی ئاخبارینەوە لەو شارە بۆ شارەکانی کەرەج و مەشهەد کۆچ دەکەن.

\"جواد کازم‌نەسب ئەلباخی\"، بە ئاماژە کردن بە سیاسەتی هەڵەی حکوومەت لەو بارەیەوە گوتی: \"بە داخەوە بە هۆی سیاسەتی هەڵەوە لە بیاڤی وزە و کشتوکاڵی \"حقابە\"، ئەو زەوییە کشتوکاڵییانش هیچ لێ بەرهەم نەهاتووە و هەنوکە بووەتە شۆرەکات\".

ئەو نوێنەری مەجلیسی ئاماژەی بەلێکەوتە نەرێنیەکانی خاک و خۆڵبارین وەک، کۆچی بژاردەکان و خەڵک، بارودۆخی نالەباری ئابووری و نەبوونی وەبەرهێنان لەو پاڕێزگایە و کێشە و گرفتی بێهداشتی و دەرمان کرد.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: \"ئەو کەسانەی دەتوانن کۆچ بکەن لەو ناوچەیە دەڕۆن و ئەوانەی دیکەش کە دەمێنەوە و توانای کۆچ کردنیان نییە تووشی ئەو دیاردە شوومە دەبن و لەگەڵ کێشە و گرفتی بێهداشتی و دەرمانی بەرەوڕوو دەبنەوە\".

کازم‌نەسب هەروەها ئاماژەی بە زۆربوونی تووشبوانی نەخۆشیی شێرپەنجە، نەخۆشینەکانی دیکە لەو ناوچەیە کرد و گوتی: بژاردەکان و ئەو کەسانەی کە دەتوانن ببنە هۆکاری پەردەسەندن و گەشەی پارێزگا بە هۆی بارینی زۆری خاک و خۆڵەوە بە ناچاری زیدی خۆیان بە جێهشتووە.

لە ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی پاڕێزگای خووزستان ٢٣٥ ڕۆژ کەش و هەوای ناسالمیان بە هۆی خۆڵبارینەوە ئەزموون کردووه.

لەو پەیوەدنییەدا، ئومید حوجەتی پارێزگاری خووزستان ڕایگەیاند: بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٩٥(کۆچی پاڵاوتە بۆ پارێزگای خووزستان ٨٠- هەزار کەس بووە و زۆرترین کۆچکەرانیش لەو پارێزگایە بژاردەکانی زانکۆ، ماڵی و زانستی) بوونە.

بە وتەی ناوبراو، کەش و هەوای خراپ\"هۆگری بۆ مانەوە\" لەو پارێزگایە کەم کردووەتە و کەم بوونەوەی \"هۆکاری مرۆیی\" یەکێکی دیکە لە کێشەکانی ئەو پارێزگایە بە ئەژمار دێت.