نوێنەری تیكاب و شاهیندژ: "جیهادی ئابووری" تەنیا قسەی سەر زاران نیە

13:51 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: نوێنەری شارەكانی تیكاب و شاهیندژ و میاندوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، جیهادی ئابووری لای هێندێ‌لێپرسراو بۆتە قسەی سەر زار و لە كردەوەدا جێبەجێ‌ناكرێن.

مەهدی عیسا زادە، وتی، هێندێ‌لە بەرپرسان وا دەزانن كە ئەگەر كاری زیادی بكەن ئەوە مانای دڵسۆزییە، بەڵام لە حاڵێكدا كار كردنی ئوسووڵی و خۆ نەدزینەوە لە كار بە مانای دڵسۆزییە.

عیسا زادە، لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس رایگەیاند، پێویستە پێداچوونەوە بە كار و كردەوەكانی هێندێ‌لە بەرپرسی كەمتەرخەمدا بخشێنرێتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا نوێنەری خەڵكی خۆی و چایپارە رایگەیاندبوو، ئەمساڵیش وەكوو ساڵانی پێشوو هیچ ئاڵوگۆڕێك لە پەرەگرتنی ئابووری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەدی نەكراوە.

\"موید حسینی سدر\" ئاشكراشی كردووە، كار و كردەوەكانی لێپرسراوانی ئەو پارێزگایە لە بواری ئابوورییەوە رەزایەتیی خەڵكی بە دواوە نیە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە چاوەڕوانیی زیاتریان لە ئۆرگانە پێوەندیدارەكان هەیە.

بەوتەی \"حسینی سدر\" كێشەی ئابووری لەو پارێزگایەدا شتێكی تازە نیە و چەندین ساڵە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوادا هەیە و لێپرسراوانی ئەو پارێزگایە لە بەرامبەردا كەمتەرخەمی نیشان دەدەن و هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەری نادەن.