مانگانە لە ئێران 13 ژن بەهۆی ئیعتیادەوە گیانیان لەدەست دەدەن

19:11 - 21 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە10 مانگی رابردۆوە بە شێوەی نێونجی لە هەر یەك مانگدا 13 ژن لە ئێران بەهۆی بەكار هێنانی مادەی سڕكەر گیانیان لە دەست داوە.

مەجید ئەبهەری مامۆستای زانكۆ و خەسارناسی كۆمەڵایەتیی لەو باوەڕە دایە لە10 مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا لە سەدا 4‎ی ئەو ژنانەی كە بەهۆی ئیعتیادەوە گیانیان لە دەست دەدەن، زیادی كردووە.

ئەبهەری وتیشی: پارێزگاكانی تاران، ئیسفەهان و فارس پلەی یەك هەتا سێیەمیان لەو بوارەدا هەیە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئەوەشی خستە روو، ئەو ژنانەی كە مادە سڕكەرەكان بەكار دهێنن لە داهاتوودا تووشی نەخۆشیی نەزۆكی، شێرپەنجە و پووكیی ئێسك دەبن.

هەواڵدەریی فارس لە زاری \"ئەبهەری\"یەوە بڵاوی كردەوە، لە حەوت مانگی رابردوودا دوو هەزار و 500 كەس بەهۆی بەكار هێنانی مادە سڕكەرەكان گیانیان لەدەست داوە.

لە كۆی گشتیی ئەو قوربانییانە 130 كەسیان ژن بوون.