زەوت كردنی پێنج هەزار 400 ماهوارە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا

18:56 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە یەك مانگی رابردوودا5400 كەلوپەلی ماهوارە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی ئەو پارێزگایەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

عەلی جەدیدی، لێپرسراو لە هێزی ئینتزامیی ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، هاوكات لەگەڵ دەستبەسەر داگرتنی ئەو ماهوارانە كۆمەڵێك كەلوپەلی قاچاخی دیكە وەكوو، سی دی، سیگار و تریاك زەوت كراون.

ماوەی چەند مانگە كە تەرحی كۆ كردنەوەی ماهوارە لە ئێران دەستی پێكردووە و كوردستانیش لەو تەرحە بێبەری نەبووە.

لەلایەكی دیكەوە روستەمیان لێپرسراوی پۆلیسی پارێزگای كوردستان چەند رۆژ لەمەوبەرەوە رایگەیاندبوو، نزیك بە یەك هەزار و 56 كەلوپەلی وەرگر (گیرندە)ی ماهوارە لە شاری بانە دەستی بەسەردا گیراوە.