دیلی تلگراف: هێزەكانی سپای پاسداران خراونەتە حاڵەتی شەڕەوە

13:58 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: سپای پاسداران دوابەدوای توندتر كردنی گەمارۆكان بۆ سەر ئێران هێزەكانی خستۆتە حاڵەتی شەڕەوە.

رۆژنامەی \"دیلی تلگراف\" بڵاوی كردەوە، ئەو هەوڵەی سپای پاسدران دەرخەری زەخت و گوشاری زیاترە بۆ سەر حكوومەتی ئیسلامیی ئێران.

دوای ئەوەی كە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە دوایین راپۆرتدا بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی لە راستای چالاكیی نیزامی وەسف كرد و دەنگۆی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئەو وڵاتە پەرەی سەند، سپای پاسداران هێزەكانی خستۆتە حاڵەتی شەڕەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، حكوومەتی ئێران سەرقاڵی جێگیر كردنی مووشەكە دوورهاوێژەكانیەتی بە مەبەستی هەر چەشنە هێرشێكی دەرەكی.

ئەمانە لە حاڵێك دایە كە مانگی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز ناوەندێكی راگرتنی چەك و چۆڵی لە نزیك تاران هەژاند و هێندێ‌ كەس لەو باوەڕەدا بوون كە ئەو تەقینەوەیە لە ئەنجامی تاقیكاریی سووتەمەنی مووشەكی\"سجیل\"دا بووە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەك كەس كوژران و یەك لەوان بە وتەی لێپرسراونی ئێران، فەرماندەیەكی پایەبەرزی سپا بە ناوی حوسێن تارانی بوو.
وێنە : ISNA