کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەقز کوژرا

13:47 - 13 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی زەرغامی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵكی شاری تیکاب، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سەرشێو"ی سەقز کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و فیشەک بەر سکی کەوتووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە حکوومەتییەکانەوە، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئە کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "ساری باخ"، سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی سەقز بووە.

ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.