سەقز؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی بە هۆی باوەڕی مەزهەبی و عەقیدەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:48 - 8 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "داوود وەیسی" تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی عەلی و "ئەمیر فیرووزی" تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی تالب، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە ماڵی خۆیاندا دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی باوەڕی مەزهەبی و عەقیدەتییەوە دەسبەسەر کراون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کەسانە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخ و چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.