نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

11:53 - 4 خاکەلێوه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چواری خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "پەیمان ئەحمەدی"، خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرجاوە ئاگادارە: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی نەوسود کراوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

پەیمان ئەحمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی "کاکەڕەشی" سەر بە شاری جوانڕۆیە.