کرماشان؛ کوژرانی یاریدەدەرێکی پزیشکیی زانکۆی ڕازی و ئەندامانی بنەماڵەکەی بە دەستی هاوسەری پێشووی

22:31 - 26 رەشەمه 2723

شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، مریەم ڕەزمجوو، یاریدەدەر لە زانکۆی ڕازی لەگەڵ دایک و براکەی، بە دەستی هاوسەرە پێشووەکەی و بە چەکی گەرم کوژران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون، مریەم ڕەزمجوو ماوەیەک پێش لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ دایک و براکەی ژیاوە. بکوژیش پاش ڕویشتن بۆ ماڵەکەیان، ئەندامانی بنەماڵەکەی کوشتوون و هەڵهاتووە.

میدیا حکوومەتییەکان هۆکاری کوژرانی مریەم ڕەزمجوو و بنەماڵەکەیان، "کێشەی بنەماڵەیی" ڕاگەیاندووە.

مریەم ڕەزمجوو، یاریدەدەری ساڵی یەکەمی دوکترا لە بواری ڕادیۆ ئەنکۆلۆژیی زانکۆی ڕازیی کرماشان بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕەشەمە، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی زیبا سەیاد، خەڵکی گوندی ""حەسار کانی سپی" سەر بە ورمێ بە چەکی گەرم و بە دەستی هاوسەری پێشووی خۆی کوژرا.