شاباد؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:59 - 12 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕەشەمە، شەهاب دارابی، هاووڵاتیی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە دژایەتی لەگەڵ هەڵبژاردنەکان لە سۆشیاڵ میدیا، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەر کرانی لەبەر دەست نەماوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی شەهاب دارابی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.