سەقز؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:56 - 12 رەشەمه 2723

شەوی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمە، مێرمنداڵیک بە ناوی "مەتین ڕازیان"، کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی "ملە" و دانیشتووی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیان لە گەڕەکی "ساڵحاوا"ی سەقز دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: مەتین ڕازیان قوتابییە و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی کۆڵبەری دەکات.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ڕازیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مێرمنداڵە و شوێنێ ڕاگیرانی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.