ڕاگواستنی ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین" بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

19:03 - 15 رەشەمه 2723

ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کوردە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی "نۆژین"یان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە کامێران دەسبەسەر کرد.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەشاد پەرویزی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.