ئاودانان؛ بانگکردن و وەرگرتنی بەڵێنی زۆرەملێ لە سونیا شەریفی بە مەبەستی پێشگرتن لە چالاکییەکانی لە سۆشیاڵ میدیا

19:50 - 9 رەشەمه 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، سونیا شەریفی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئاودانان، پاش بانگکران بۆ دادسەرای ئەم شارە، بە شێوەی زۆرەملێ بەڵێنی لێ وەرگیراوە کە چیدیکە لە سۆشیاڵ میدیادا چالاکی نەکات.

بە وتەی عیسا بازیار، چالاکی سیاسیی خەڵکی ئاودانان کە ئەم هەواڵەی کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسی خۆیدا بڵاو کردەوە؛ لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا، شەپۆلێکی نوێ لە بانگکران و لێپرسینەوە لە چالاکانی مەدەنی لەلایەن "یاسر خەلیفە"، دادستانی ئاودانانەوە دەستی پێ کردووە.

ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سونیا شەریفی، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵكی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانان، لە چوونەژوورەوەی ئەم شارەدا، بە زۆر، سواری ماشین کرا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێی درا.

ئەم قوتابییە خۆپیشاندەرە، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ماشیندا و لە شوێنێکی نادیاردا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێ کرا، هەڕەشەی لێ کرا و لێی درا و دواتریش لە هەمان شوێندا و بە برینداری بەجێیان هێشت.

سونیا شەریفی لە ڕێگەی پێوەندییەکی تلفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانان کرابوو کە بە پێداگریی بنەماڵەکەی لەوێ ئامادە بووە.

سونیا دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێی دراوە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە برینەکەی خۆی، لە ئینستاگرام، بە لاتاو نووسیبووی: "پێتان وایە چی بووە؟"

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠١، سونیا شەریفی، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئیلام ئازاد کرا کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

ناوبراو شەوی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئاودانان دەسبەسەر کرا و بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.

سونیا شەریفی لە کاتی لێپرسینەوەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ سەبارەت بە دروستکردنی کۆکتێل مۆلۆتۆف و نووسینی دروشم کرابوو.