کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سۆهراب گوڵمحەممەدی

19:46 - 9 رەشەمه 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆهراب گوڵمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "گازرخانی"، سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش ئامادەبوون لە دادگای کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی ناوبراو بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سۆهراب گوڵمحەممەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.