سەردەشت؛ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

23:13 - 8 رەشەمه 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "کاوان ئەمجەدی‌نیا"، خەڵکی گوندی "گوڕەشێر" سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدانی پێشوو و پاش ڕاوەدوونانی ئەم کاسبکارە کوردە، لە ماشینەکەی خۆیدا لە نزیک گوندی "ساوان"، تەقەیان لێ کردووە.

ئەم کاسبکارە کوردە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.