تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود و برینداربوونی لانیکەم ٢١ کۆڵبەر

23:17 - 7 رەشەمه 2723

شەوی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلەی ساچمەیی و لانیکەم ٢١ کۆڵبەر بریندار بوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ کوردپا شوناسی هەندێک لەو کۆڵبەرانەی "مۆبین کەرەمی، خەڵکی سنە، بێهنام (ناسناوی نادیار)، کاوە (ناسناوی نادیار)، خەڵکی مەریوان، فواد فەیزی خەڵکی گوندی هەشمێز سەر بە سنە، میلاد (ناسناوی نادیار) و فەرزاد ڕوستەمی) راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و ناوبراوان پشت، سەر، دەست، ڕووخسار و لاقیان بریندار بوونە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون".

زانیاریی زیاتر لەم پەیوەندییەدا لەبارەی شوناس و بارودۆخی کۆڵبەرە بریندارەکانی دیکە لەم ڕووداوەدا لەلایەن کوردپاوە تاوتوێ دەکرێت.