عەبدولکەریم کاکول بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

12:25 - 6 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم کاکول" پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی ئیجرای ئەحکامی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەهدی ڕەزایی" بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

سەرلەبەیانیی یەکشەممە ۱٨ی پووشپەڕی ۱٤۰۲، عەبدولکەریم کاکول، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شنۆ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا.