سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

06:20 - 3 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکۆ محەمەدنیا"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی "فەیزاوا"ی سبە دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنیکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی محەممەدنیا بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

ئاکۆ محەممەدنیا، تەمەنی ٣٥ ساڵە و باوکی دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاکۆ محەممەدنیا، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.