سنە؛ مستەفا زاهێرزهوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

22:12 - 2 رەشەمه 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، مستەفا زاهێرزهوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

مستەفا زاهێرزهوور، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.