ئەرتەشی سایبێریی سپای پاسدارن ٧ هاووڵاتیی له شاری گیلانغەرب دەستبەرسەر کرد

16:07 - 7 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ئەرتەشی سایبێریی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حەوت هاووڵاتیی چالاکی دنیای مەجازیی لە شاری گیلانغەرب دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ٧ هاووڵاتیی کرماشانی بە تۆمەتی \"پڕۆپاگەندا دژی نیزام\" لە فەزای مەجازیدا، لە لایەن ئەرتەشی سایبێری سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

هەواڵدەریی \"مێهر\" وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسیویەتی: \" ئەو هاووڵاتیانە لە بواری بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی دژی دین و نیزام‌دا چالاکییان هەبووە\".

شوناسی ئەو ٧ هاووڵاتییە تا ئێستا بۆ هیچ میدیایەک ڕوون نەبووەتەوە.
ئەو هاووڵاتیانە خەڵکی شارستانی \"گیلانغەرب\" سەر بە پارێزگای کرماشان بوونە.

هەندێک جار میدیا نێوخۆییەکانی ئێران باس لەوە دەکەن کە؛ ژمارەیەک لە چالاکانی فەزای مەجازی بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن پۆلیسی ناسراو بە پۆلیسی \"فتا\" و ئەرتەشی سایبێریی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن.

سپای پاسداران یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی پێداچوونەوە و پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئینتێرنییەتییەکانە کە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە \"گۆڕینی شێوەی ژیانی ئێرانی ـ ئیسلامی\" تاوانبار دەکەن.