کوژران و برینداربوونی دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکان لە مەریوان

12:48 - 16 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە کاتی کۆنترۆڵکردن و گەڕان لە خاڵی سنووریی شاری مەریواندا، لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو تووشی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری بوون و دوو کەس لە هێزە ئینتزامییەکان کوژران و بریندار بوون.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٥ی خەرمانان، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە خاڵی سنووریی شاری مەریوان، لە کاتی گەڕان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەو شارە، لەگەڵ کەسانێکی نەناسراودا تووشی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری بوون.

لەو شەڕ و تێکەڵچوونە چەکدارییەدا، ئستواری یەکەم "مەجید شیری ‌پەز" کوژرا و گروهبانی یەکەم "موسلێم غەریبی دەگەڵی"، بریندار بوو.

میدیاکانی حکوومەتی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەیان داوەتە پاڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران. بەڵام هەتا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکان، بەرپرسایەتیی ئەو شەڕەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.