ژنێکی چالاکی کورد، بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

17:10 - 14 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی سنە، ژنێکی چالاکی کوردی خەڵکی مەریوانی بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی "ئێران ڕاهـپەیکار"، چالاکی کوردی خەڵکی مەریوان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بەڕێوەچوو و ناوبراو بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەم چالاکە مەریوانییە، ٢٤ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە، بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە ڕاگوێزرا.

قۆناغەکانی دادگاییکردنی ئەم ژنە چالاکە کوردە، بێ ئامادەبوونی پارێزەر بووە و ناوبراو لە گرتنی پارێزەر بێبەری بووە.