بەهۆی ڕووخانی دیوار، کرێکارێک گیانی لەدەست دا

13:29 - 17 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە، بەهۆی ڕووخانی دیوار، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی خەرمانان، "جەلیل شاکەرەمی" تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی "نەسروڵڵا"، خەڵکی گوندی "ساقاوا"ی شاری سنە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن لە قوتابخانەی "گوڕتانیان نژاد" لە گەڕەکی کانی کۆزەڵەی شاری سنە، بەهۆی ڕووخانی دیوار بە سەریدا، گیانی لەدەست دا.

ناوبراو خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.