ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ جێژنی بیست ساڵەی خۆی گرت

15:54 - 22 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری شنۆ، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەدەبدۆست، جێژنی ٢٠ ساڵەی دامەرزاندنی ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۲۱ی خەرمانان،  ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ، بە بۆنەی بیستەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی، ڕێوەڕەسمێکی بەڕێوەبرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، ڕاپۆرتێکی وێنەیی لە سەرتای دامەزراندنی تا ئێستا پێشکەش کرا، کە پێکهاتبوو لە چوار بەشی ڕووناکبیری، کوردناسی، شێعر، ڕەخنەی ئەدەبی و چیرۆک، کە بەرپرسی هەر بەشێک، شیکردنەوەی پێویستیان دا و ئەو بەشانەیان بە بەشداربووان ناساند.

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۷٨ی هەتاویدا دامەزراوە و بیست ساڵە بێوچان کاری ئەدەبی و فەرهەنگی دەکات.

 ئەو ئەنجومەنە لە چوار بەشی ڕووناکبیری، کوردناسی، چیرۆک، شێعر و ڕەخنەی ئەدەبی کار دەکات.