کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا

21:17 - 12 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا و بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"کەریم ڕاستی\" ٥٣ ساڵە کوڕی رەحمان، خەڵکی گوندی \"سەردۆش\" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دا.

یەکێک لە خزمەکانی ئەم کۆڵبەرە کوردە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندووە: \"ئەو کۆڵبەرە کوردە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خاکەلێوە کاتژمێر ٨ی بەیانی، لە شوێنێکدا بەنێو \"کەوانانـ\"ـی دۆڵەبی تووشی ئەم ڕووداوە بووە\".

\"\"ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتوویەتی: \"ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی \"شار\" لە سلێمانی، لە باشووری کوردستان گواستراوەتەوە\".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی ئەو کۆڵبەرە کوردە لاقێکی لەدەست داوە و لاقەکەی دیکەشی بە سەختی بریندارە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە هەنووکە لە نەخۆشخانەی \"شار\" لە سلێمانی لەژێر چاوەدێری و چارەسەریی پزیشکیدایە.

\"\"