ژنێکی دیکە لە شاری مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

15:42 - 30 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی \" شەرمین ئەفروشتە\" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیەند: ئەو ژنە کوردە خاوەنی ٢ منداڵ بووە و لە سەروبەدی جیابوونەوەی لە مێردەکەیدا بووە، بۆیە چاوپێککەوەتن بە منداڵەکانی لێ قەدەغە کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی شەرمین بەهۆی ئەو ئاگروەوە، بەتەواوەتی سووتاوە.