ژاکان باران لە مانگرتنەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام بەردەوامە

15:37 - 11 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: شاعێرێکی کورد خەڵکی شاری مەلەکشا سەر بە پارێزگای ئیلام، لە مانگرتنەکەی خۆی بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاعێرێکی کورد بە ناوی \"حوسێن باقری\" ناسراو بە \"ژاکان باران\" خەڵکی شاری مەلەکشا، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، هەنووکە لە دەسبەسەری دایە و بەردوامە لە مانگرتنەکەی.

ئەو شاعێرە کوردە، ڕۆژی یەکی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە هەمبەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دەسبەسەر کردنی و هەوڵوەشاندنەوەی نەورۆز لە شاری مەلەکشا و هەروەها ڕاگرتنی لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، دەستی داوەتە مانگرتن.

یەکێک لە نزیکانی ئەو شارە کوردە، بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ژاکان باران لە کاتی دەسبەسەری هەتا ئێستا، لە چاوپێکەوتن لە بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، پاش هەڵوەشاندنەوەی نەورۆزی شاری مەلەکشای ئیلام، ژاکان باران شاعێری کورد خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، ڕاگوێزرا.

ئەو شاعێرە کوردە، لە هەمبەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری مەلەکشا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

\"حوسێن باقری\" ناسراو بە (ژاکان باران) تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری مەلەکشاهی پارێزگای ئیلامە و چەندین جار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە.