چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

19:04 - 30 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی \"ئیقبال شەعبانی\" لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ ‌نیشاندانی بەڵگەیی یاسایی ئەم چالاکە کوردەیان دەسبەسەر کردووە. ئیقبال شەعبانی یەکێک لە چاودێرانی یەکیەتی نانوایانی سنەیە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە لە بەر دەستدا نییە.