چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا

11:18 - 12 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری پاش گۆڕینی بڕیاری دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی دابینکردنی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەر، "کامران ساختمانگەر" چالاکی کرێکاری، پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەری بە بڕیاری بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامران ساختمانگەر پاش دابینکردنی بارمتە، هەتا کۆتایی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

ئەو چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی خەرمانان، لەگەڵ سەید عەلی حوسێنی"، لەناو باغی شەخسی ناوبراو، لە نزیک شاری سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕاگوێزرا.