چارەنووسی لاوێکی کورد، پاش دەسبەسەر کردنی ناڕوونە

16:09 - 5 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی لاوێکی کورد، خەڵکی شاری سەقز پاش دەسبەسەر کردنی، ناروونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چارەنووسی لاوێکی کورد بە ناوی \"ئاسۆ ڕەمەزان‌زادە\" خەڵکی شاری سەقز، پاش دەسبەسەر کردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئەو لاوە کوردە، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندان، بە هۆکاری نادیار لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕإگوێزرا.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کورەکەیان، بێ‌ئاکام بووە.

ئاسۆ ڕەمەزان‌زادە، ساڵی ٩٤، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و دواتر دادگای ئینقلابی شاری سەقز ناوبراوی بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" حوکمی ساڵێک زیندانی بۆ ئەو لاوە کوردە، بڕیەوە.