پارێزەری محەممەد نەزەری: بە سەختی نیگەرانم

17:06 - 18 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، پێشیان بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان بۆ زیندانییەکی سیاسیی کورد گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەممەد حوسێن ئاقاسی پارێزەری محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ، لە توویتێری شەخسیی خۆیدا باسی لە دۆخی نالەباری بریگرتەکەی کردووە.

ناوبراو نووسیویەتی: محەممەد نەزەری پێی ڕاگەیاندووم کە لە ئەنجامی مانگرتنە ٩٩ ڕۆژەکەیدا لە زیندان، \"لک\"ێکی گوماناوی لە گەدەیدا بەرچاوە کەوتووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان ئیزنیان پێ نەداوە.

محەممەد حوسێن ئاقاسی لە درێژەدا، نووسیویەتی: \"ناوبراو لە ساڵی ٧٣ی هەتاویدا بە تۆمەتی \"محاربە\" بە ئێعدام مەحکووم و دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە و هەوڵەکانی من بۆ دووبارەبوونەوەی دادڕەسی (اعاده‌ی دادرسی) و کەمکردنەوەی بۆ ٢٥ ساڵ زیندان کاریگەری نەبووە، لەو پەیوەندییەدا، بە سەختی نیگەرانم.\"

محمدنظری اطلاع دادکه درنتیجه اعتصاب غذای نود روزه اش تومور مشکوک در معده اش دیده شده ولی اجازه بستری شدن ومعالجه به وی داده نمی شود.
اودرسال۷۳ به اتهام محارب به اعدام وباتخفیف به حبس ابد محکوم شد وتلاش اینجانب برای اعاده دادرسی نیز با تحمل ۲۵ سال حبس مؤثر واقع نشد.
بشدت نگرانم. pic.twitter.com/jt2uDpxleR

— محمد حسين آقاسي MOHAMAD H AGHASI (@Mhaghasi1) 8 July 2019



بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، بەرپرسانی زیندانی ورمێ تەنانەت ئیزنی چارەسەری پزیشکی لە بێهداریی زیندانیان بە محەممەد نەزەری نەداوە.

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی کورد، خەڵکی شاری \"سایین قەڵا\"، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە سەرئەنجام ساڵی ١٣٧٨ ، حوکمی لەسێدارەدانەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ورمێ و ڕەجایی ‌شاری کەرەج لە دەسبەسەریدایە و لە مافی چوونە مەرەخەسی بێبەرییە. ئەو زیندانییە سیاسیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ خەزەڵوەری ساڵی ٩٦، لە سەر داواکاری محەممەد حوسێن ئاقاسی، پارێزەری دۆسیەکەی کۆتایی بە مانگرتنە ٩٩ ڕۆژەکەی خۆی هێنا.