وێبلاگنووسێکی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

23:18 - 28 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی چالاکان و رۆژنامەنووسانی کورد لە کوردستان، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران وێبلاگنووسێکی کوردیان لە شاری سنە دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە وێبلاگ‌نووسێکی کورد بەناوی \"م، ئەلف\" تەمەن ٢٨ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

هاوکات هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردەوە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر و دەزگا و دیشی ماهوارەکەشیدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو وێبلاگ‌نووسە کوردە نەزانراوە.