هێزەکانی ئەرتشی تورکیە، تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کرد

17:04 - 30 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "بوورئالانـ"ـی ماکوو، بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە بریندار کرا و بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالس حەمیدزادە"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی "کەریم"، خەڵکی گوندی "بالوولە"ی سەر بە ماکوو، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە لاوە، بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "ئەرزڕوم"، گیانی خۆی لەدەست داوە.

دەوترێت کە هێزەکانی ئەرتشی تورکیە، وێڕای برینداریی ئەم کۆڵبەرە، بەتوندی لێیان داوە.

"خالس حەمیدزادە"، خێزاندار و خاوەن منداڵێکیشە.