٢٩ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ٩ مانگدا ئێعدام کراون

12:16 - 6 بەفرانبار 2720

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتیی ٢٩ هاووڵاتیی کورد، ئێعدام کراون.

هەروەها ئێعدام لە زیندانی شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ڕێژەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەمەڕ لە سێدارەدراون، شوناسیان وەکوو کورد یان غەیرە کورد، ناڕوونە.

ڕێژەی ئێعدام کراوان: ٢٩ کەس

لەو ماوەیەدا لە کۆی ١٧٩ ئێعدام لە ئێراندا، ٢٩ کەس لەو هاووڵاتییانە کورد بوونه کە سەرجەم بە تۆمەتی "قەتڵ" لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران، ئێعدام کراون.

٢٥ کەس بە تۆمەتی "قەتڵ"

١ کەس بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە "مادەی سڕکەر"

٣ زیندانی سیاسی (هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، سابیر شێخ‌عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە)

مستەفا سەلیمی بە تۆمەتی "قەتڵ و سیاسی"

لە سێدارەدانی ئەو زیندانییانە (٩ کەس لە زیندانی سنە، ٧ کەس لە زیندانی ورمێ، ٢ کەس لە زیندانی مەڕاغە، ٣ کەس لە زیندانی سەقز، ٢ کەس لە زیندانی کرماشان،١ کەس لە زیندانی میاوندووئاو، ١ زیندانییەک لە زیندانی ڕەجایی شار، ١ کەسێک لە زیندانی مەهاباد، ٢ کەس لە زیندانی نەغەدە و زیندانییەکی سیاسیی لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ، ئێعدام کرا) بووە.

٢ کەس لەو زیندانییانە تەمەنیان لە کاتی تاوانەکەیاندا، تەمەنیان لە ژێر ١٧ ساڵ بووە، (ئەرسەلان یاسینی و شایان سەعیدپوور)

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسیی کورد، کە پاش نزیک بە دوو مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ، بە شێوەی گوللـەباران، ئێعدام کرا.

لە سێدارەدانی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە، بە شێوەی گرووپی و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی بنەماڵەکەیان، حوکمەکەیان جێبەجێ کرابوو.

هەروەها لەو ماوەیەدا، شاکر (فەرهاد) بێهروزی، زیندانیی سیاسیی کورد بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا

ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە