مەسعوود بارزانی بانگهێشتی فەرمی بەشار ئەسەدی رەت كردەوە

18:59 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریە بە فەرمی بانگهێشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ وڵاتەكەی كردووە.
ماڵپەری رووداو نێت لە زاری\"د.فواد حوسێن\"ەوە بڵاوی كردەوە، ماوەیەك لەمەوبەر بەشار ئەسەد بە فەرمی داوای لە مەسعوود بارزانی كردبوو كە سەردانی دیمەشق بكات، بەڵام لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە ئەو داوایەی ئەسەد رەت كرایەوە.
فواد حوسێن ئاشكراشی كردووە، سەرۆكی هەرێم لە دۆخی ئیستای سووریە بێ‌ ئاگا نیە و بەوردی چاوەدێریی رووداوەكانی ئەو وڵاتە دەكات.
وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستە روو، لەمەڕ پرسی ئێستای سووریە بە شێوەی بەردەوام لە نێوان لێپرسراوانی هەرێمی كوردستان و كوردەكانی سووریە وتووێژ و بیروراگوڕینەوە لە گۆڕیدا هەیە.