لێئۆن پانێتا: ئێران سەودای دەستێوەردانی عێراق لە مێشكی بسڕێتەوە

18:56 - 4 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ رادیۆ فەردا بڵاوی كردەوە، دوای راگەیاندنی تاوانی چەند شیركەتی بازرگانی و كەسایەتیی حقووقی لەلایەن دادگوستەریی ئەمریكاوە بە بۆنەی فرۆشتنی دەزگای رادیۆیی بە ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری دایە ئێران كە بیر لە دەستێوەردانی كاروباری ناوخۆی عێراق نەكاتەوە.
بەرپرسانی دادگای ئەمریكا، رۆژی سێشەممە چوار شیركەتی بازرگانی و پێنج كەسایەتیی حقووقی، بۆ وێنە ئێرانیەكی بەوە تاوانبار كرد كە دەزگای رادیۆیی كۆنترۆڵ لە رێگای دوور كە بۆ كاروباری نیزامی بەكار دێن، بۆ ئێران بەڕێ‌كردووە.
بەرپرسانی دادگوستەری ئەمریكا ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە 16 نموونە لەو كەرەسانەی كەلە ساز كردنی بۆمبی كەناری جادەییدا بەكار دێن، لە عێراق كەشف كراون.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەردوەوام حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمریكاوە بەوە تاوانبار كراوە كەلە رێگای جۆراوجۆر و بەتایبەت بە پشتیوانی كردن لە میلیشیا شیعەكانی عێراق دەستێوەردان لە كاروباری ئەو وڵاتەدا دەكات.
بڕیارە ئەمریكا هەتا كۆتایی ساڵی 2011 زۆربەی هێزە نیزامییەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە، بەم دوایانەش هێندێ‌بەرپرسی ئێرانی دڵیان بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق خۆش كردووە و لە دوایین لێدوانیشدا هێلاری كلینتۆن وەزریی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوە كە ئێران نابێت لەمەڕ چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریكاییەكان لە عێراق بە تەمای دەستێوەردان نەبێت.
پانێتا وەرزیی دەروەی ئەمریكا جارێكی تر لەم بارەوە پێداگریی لەسەر لێدوانەكانی ئۆباما و هێلاری كلینتۆن كردووە و رایگەیاندووە، ئێران نابێ‌لەبیری دەستێوەردانی عێراقدا بێت و ئەم پەیامەش بۆ ئێران و ئەو وڵاتانەیە كە لەوانەیە گەڵاڵەیەكیان بۆ عێراق هەبێت، بۆیە ئەمریكا بۆ ماوەیەكی زۆر لە عێراق هەر دەمێنێتەوە.