سەردەشت؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

10:01 - 21 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سالار ئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی "نەڵاس" سەر بە بەشی ڕەبەتی سەردەشت بە تەقەی تیرباری هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە لە خاکی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تەرمی ئەم کۆڵبەرە تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەتا ڕۆستەم پوور" خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە گیانی لەدەست دا.